پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2023ی بەرگری ئەمریکا دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پشکی هەرێمی کوردستان و عێراق لە بودجەی ساڵی 2023ی بەرگری ئەمریکا دیاریکرا کە بڕەکەی 322 ملیۆن دۆلارە.

ئەمڕۆ پینجشەممە پڕۆژەیاسا بودجەی ساڵی 2023ی بەرگری ئەمریکا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەندکرا کە 858 ملیار دۆلار بوو.

بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە، پشکی هەرێمی کوردستان و عێراق لەو بودجەیە 322 ملیۆن دۆلارە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 23 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.

جێی ئاماژەیە لە پڕۆژەیاسای بودجەی سەربازی ئەمریکا بۆ ساڵی 2022، 345 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق تەرخانکرابوو و بڕی 240 ملیۆن دۆلاریش بۆ پێدانی مووچەی پێشمەرگە تەرخانکرابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا