سودانی و سیسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عێراق و میسڕ تاوتوێدەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی حکومەتی عێراق و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسڕ لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان لەبارەی هەماهەنگی نێوان بەغدا و قاهیرە و گەشەسەندە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەراوێزی بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی چینی لە ڕیازی پایتەختی سعودیە، محەمەد شیاع سودانی چاوی بە عەبدولفەتاح سیسی کەوت.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و سعودیە کرد لەسەر ئاستی عەرەبی و هەرێمیی، هاوکات باسیان لە هەماهەنگی ئابووری کرد بەجۆرێک لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و تەواوی وڵاتانی ناوچەکە بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی چینی سەردانی سعودیەی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا