پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی خۆی لەمساڵدا دابەزی، بەهۆی زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان و نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا و زیادبوونی نیگەرانییەكان لەبارەی كاریگەریی خاوبوونەوەی ئابووری لەسەر خواست.
نرخی نەوت رۆژی پێنجشەممە بە جێگیری مایەوە و لە سەرووی 77 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی پێوەدەكرێت، ئەوەش نرخی نەوتی برێنت 62 سەنت و بە رێژەی 0.8٪ بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێك بە 77 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی بەرمیلێك نەوتی سووكی رۆژئاوای تێكساسیش 69 سەنت و بە رێژەی 1٪ بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێك بە 72 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت. نرخی نەوتی برێنت رۆژی چوارشەممە لە خوار نزمترین ئاستی داخستنی پێشووی ساڵەوە جێگیر بوو، لە كاتێكدا نرخی نەوتی سووكی رۆژئاوای تەكساس ئاستێكی نوێی دابەزینی لەمساڵدا تۆماركرد.
لە ماوەی رابردوو، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە سەرچاوەیەكی بەرپرس لە رێكخراوی ئۆپیك پڵەس بڵاویكردەوە، چاوەڕێ دەكرێت لە كۆبونەوەی داهاتوی ئۆپیك پڵەسدا پرسی گۆڕانكاری لە هەناردەی نەوت تاوتوێ بكرێت و ئەگەری بەهێزیش ئەوەیە ئاستی بەرهەمهێنان لەم ئاستەی ئێستایدا دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، زیاتر لەوەش چاوەڕێ دەكرێت ئۆپیك پڵەس بیر لە زیاتر لە دابەزینی هەناردەی نەوت بكاتەوە، بۆ پشتیوانی لە نرخی نەوت و گریمانەی خاوبونەوەی ئابوری جیهان، كە دەبێتەهۆی دابەزینی خواست لەسەر نەوت.