پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە بەرامبەر روونكردنەوەكەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەگەر قسەكانم ڕاست نین، فەرموو لە بری ڕوونكردنەوە با بڕۆینە دادگە و بەیانی سكاڵا تۆمار بكەن.
كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا وەڵامی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی دایەوە و رایگەیاند: داهاتی فرۆشگاكان، كە تەنها خوێندنەگاكانی سابیس زیاترە لە (500) ملیۆن دینار، لە هەولێر وەردەگیرێت، و گرێبەستەكانی لەوێ دەكرێن.
كاروان گەزنەیی ئەوەشی خستەڕوو، داهاتی ئەم شوێنانەی خوارەوە بەشێكیان ناچێتە سەر حسابی خەزێنەكانی سلێمانی: سامانە سروشتییەكان، بەشی كانزاكان؛ بەشێكی داهاتی فەرمانگە فێدڕالییەكان، وەكو: اقامە، رەگەزنامە، پاسەپۆرت، كارتی نیشتیمانی؛ داهاتی كۆمپانیاكانی گەورە باجدەران؛ بەشێك لە داهاتەكانی وەزارەتی ئەوقاف، وەكو: حەج و عەمرە؛ ڕسوماتی مرور، وەكو نوێكردنەوەی مۆڵەتی پێشەنگای ئۆتۆمۆبێل؛ داهاتی پشكنینی هەززەكان.
ئاشكراشیكرد، وەزارەتی پەروەردە، وەكو: مۆڵەتی نوێكردنەوەی ساڵانەی خوێندنگە ئەهلییەكان، سزا و پشكنینەكان، سەرجەم داهات دایەنگە ناحكومییەكان. ئەمانە و دەیانی تریش، كە پێویستی كرد بڵاوی دەكەینەوە.
لە كۆتایی روونكردنەوەكەیدا كاروان گەزنەیی جەختی كردەوە، لەسەر كۆی ئەمانە ئامادەم بچمە بەرەەمی دادگا.
پێشتر كاروان گەزنەیی لە نووسینێكیدا ئاماژەی بەوەدابوو داهاتی حانوتی قوتابخانە و خوێندنگەكانیش دەچێتەوە هەولێر لەوەڵامی قسەكانی گەزنەییدا وەزارەتی پەروەردە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: داهاتی فرۆشگە (حانوت)ی قوتابخانەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و تەنانەت دهۆكیش نەگەڕاوەتەوە بۆ هەولێر.