پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
گۆڤاری تایمزی ئەمەریكی، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیای وەك كەسایەتی ساڵ دەستنیشانكرد.
سەرنووسەری گۆڤارەكە ئاشكرایكرد، بەهۆی متمانەی تەواوی بە وڵاتەكەی و بەرەنگاربوونەوەی سوپای رووسیا، هەروەها مانەوەی لە كیێڤ، گۆڤارەكە بڕیاریدا سەرۆكی ئۆكرانیا وەك كەسایەتی ساڵ دەستنیشان بكات.
لە سەرەتای جەنگی رووسیا و ئۆكرانیا، رۆژانە ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی وتاری بڵاوكردووەتەوە و چەندین جار سەردانی بەرەكانی پێشەوەی جەنگی كردووە، لەلایەن سەركردەكانی وڵاتانی رۆژئاواش پاڵپشتی لێكراوە.
شەڕی ئۆكرانیا لە 24 ی شوباتی ئەمساڵەوە دەستیپێكردووە و لە دەستپێكی شەڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایتەخت پێشڕەویكرد، دواتر مۆسكۆ شەڕەكەی بەرەو رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە گواستەوە.