ژنێکی یابانی ناوی چووە کتێبی گینسەوە

پۆڵەتیک پرێس

کین تاناکا ژنێکی بەتەمەنی یابانییە، نازناوی گەورەترین بەتەمەنی جیهانی بەدەستهێنا لەدوای ئەوەی ١١٧ ساڵ و ٢٦١ رۆژی تێپەڕاند و تۆماری پێشوتری شکاند.

تاناکای ١١٧ ساڵ، کە خاڵی لاوازی خواردنەوە گازییەکان و شۆکۆلاتەیە، وەک بەتەمنترین کەس لە جیهاندا ناوی چووە کتێبی گینسی پێوانەییەوە و ژمارەی پێشوتری تێپەڕاند کە پێشتر بە ناوی نابی تاجیمای یابانییەوە تۆمار کرابوو و لە نیسانی ساڵی ٢٠١٨ و لە تەمەنی ١١٧ ساڵ و ٢٦٠ رۆژدا کۆچی دوایی کرد.

تاناکا لە ئێستادا لە خانەی بەساڵاچووانی شاری فۆدۆکا لە باشوری رۆژئاوای یابان دەژی و تەمەنی ١١٧ ساڵ و ٢٦١ رۆژە.

لەدوای بەدەستهێنانی نازناوەکە، تاناکا بە خواردنەوەی بوتڵێک کۆکاکۆلا ئاهەنگی دڵخۆشی گێڕا کە تایبەتترین خواردنەوەیە لەلای ئەو.

بەپێی سەرژمێرییەک لە حکومەتی یابان، تاناکا تاکە کەس نییە لەو وڵاتەدا تەمەنی لە سەروو ١٠٠ ساڵەوەیە، رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان سەرو ٦٥ ساڵە لە یابان ٣٦ ملیۆن و ١٧ هەزار کەسە لەناویشیاندا، ٨٠ هەزار و ٤٥٠ کەس تەمەنیان سەروو ١٠٠ ساڵە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا