سەردێر


قوباد تاڵەبانی و ئەیاد عەلاوی جەخت لە پشتیوانی سودانی دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال ئەمڕۆ چوارشەممە 7_12_2022، لە دەباشان، پێشوازیكرد لە ئەیاد عەلاوی یەكەم سەرۆك وەزیرانی عێراق پاش رووخانی رژێمی بەعس.

لەو دیدارەدا كە ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) ئامادەی بوو، تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستانیان كرد بەتایبەت دوای پێكهێنانی حكومەتی عێراق و جەخت لەگرنگی پشتیوانیكردنی هەمەلایەن بۆ هەوڵەكانی محەمەد شیاع سودانی كرایەوە بەئاڕاستەی خستنەسەرپێی پرۆژە وپلانی پێویست لەپێناو خزمەتی هاوڵاتیاندا.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، قوباد تاڵەبانی ستایشی ڕۆڵی ئەیاد عەلاوی كرد لەسەردەمی موعارەزە و پاش رووخانی رژێمی لەناوچوو و هەوڵەكانی لەپێناو بنیاتنانی عێراقێكی دیموكراتی و فرەڕەنگ و بەرپاكردنی ئاشتەوایی، هەروەها ئاماژەی بەدۆستایەتی و هاوخەباتییەكەیدا لەگەڵ سەرۆك مام جەلال لەقۆناغەكانی رابردوو تاوەكو پێكهێنانی حكومەت لەپاش روخانی رژێمی لەناوچوو.

لەكۆبوونەوەكە جەخت لەخێراكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی لەهەموو جومگەكانی بەرێوەبردن و رووبەرووبونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و كاركردن بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوڵاتیان كرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا