پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی لێچونی غاز و مەترسی روداوی نەخوازراو، بەبڕیاری لیژنە هاوبەشەکان و بەرگری شارستانی سلێمانی خواردنی خێرای تەربوش لە زەرگەتە داخرا، هاوکات سیستمی غازی کوشتارگەی سلێمانی لە قەرەگۆل گیرایەوە.
لەوبارەیەوە رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیەند: سیستمی غازی (خواردنی خێرای تەربوش) لێچونی هەبووەو تیمەکانی بەرگری شارستانی و لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت و کۆمپانیای تایبەتمەند سەردانی شوێنەکەمان کرد بڕیاردرا تا ئەو کاتەی ئەو لێچونە چارەسەر دەبێت لەپێناو رێگری لە روداوی نەخوازراو شوێنەکە دادەخرێت.
هاوکات، لەبارەی کوشتارگەی سلێمانییەوە، ئاماژەی بەوەکرد سیستمێکی نازانستی لەلایەن کەسانی نەشارەزاوە بۆ ئەو کوشتارگەیە دانراوە و هیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدا نییە، بۆیە بڕیاری راگرتنی ئەو سیستمی غازە درا تا ئەو کاتەی کۆمپانیایەکی تایبەتمەند چاکسازی کە سیستمەکەدا دەکات و لەرووی سەلامەتییەوە کێشەی نامێنێت.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکراشیکرد لە سلێمانیدا 35 کۆمپانیای تایبەتمەند کاری سیستمی غاز دەکەن، هەر شوێن و ماڵێک بیانەوێت لە سیستمی غازەکەیان دڵنیابن ئەو کۆمپانیایانە تێستی سیستمەکەیان بۆدەکەن و مەترسی نامێنێت.