پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هۆنۆر تایبەتمەندیە زۆر و جیاوازەکەی مۆبایلە نوێیەکەی خستەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت فرۆشتنێکی زۆری هەبێت.
هۆنۆر ئێکس 15 ئەی شاشەکەی لەجۆری ئێڵ تی پی ئۆ ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن855 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی6ی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید17 کاردەکات، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+64+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 64 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان 14 گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5499 میلی ئەمپێرە.