پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتە خوار 80 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 79 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 74 دۆلار و 14 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ترسەی وەبەرهێنەران هەیانە لە زیادکردنی نرخی سودیی بانکیی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە و ترسیان لەوە هەیە بەهۆی ئەم هەنگاوەوە ئابووری ئەو وڵاتە بەرەو سستی بچێت.