سلێمانی یەک بست، یەک بست چییە پارتەکەتی قبوڵ نییە

ئەرسەلان مەحمود

لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی راپەڕین

 

سەیرو سەمەرەکانی ئەم کابینەیە ئەوەندە زۆرن نازانی لەکوێڕا بیان ژمێری یان لە کوێڕا شیتەڵیان کەی،

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی نزیک لەسەرۆکی ئەم کابینەیە،کەلەھەمان کات ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیشە،لێدوانێکی میدیایی داوە بۆ میدیای حیزبەکەی مرۆڤ تووشی شۆک دەبێت لە دەیان لاوە،؟!

شۆک دەبیت لەو ڕوانگەوەی کە چۆن دەبێت کەسێک ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبێک بێت کە خۆی بە حیزبی یەکەمی کوردستان بزانێت و بەوشێوازە باس لە دۆخی سیاسەت و دەوڵەت داری بکە،؟!

ھەر جارێک بەرپرسانی ھاوشێوەی ھێمن ھەورامی قسە دەکەن بۆ ڕای گشتی کوردستان وا وێنا دەکەن،کە ئەوان لە سویسڕا دەژین و  خەڵکی پارێزگای سلێمانی لە مۆزەمبیق؟!

دوێنێ بوو ڕێک دوێنێ بە دوو کاژێر باران شەقامەکانی پایتەختی کوردستان کە ھەورامی شانازی پێوە دەکە تاقمی نووستن پیاسەیان دەکرد بە شەقامەکاندا،

ھەورامی دەڵێ سلێمانی و سلێمانیەکان لە حکومی ئێستای سلێمانی بێزارن؟پێویستە ھەورامی کە خاوەنی ووشە بەناوبانگەکەی (یەک بستە)ئەوەبزانن سلێمانی و سلێمانیەکان یەک بست تەنیا یەک بست لەوەی ھەیە و ھەبووە پارتیان قبووڵ نەبووەو نابێت،!

بەدرێژایی مێژووی حیزبەکەی ھەورامی سەدان پلانی ئابڵووقەدانی سلێمانی و سلێمانیەکان دراوە بەڵام یەک بست سلێمانیەکان ڕوویان نەناوەتە دەرگای حیزبەکەی ھەورامی،

سلێمانی و سلێمانیەکان لە بافڵ تاڵەبانی و  یەکێتی بێزار نین،بێزارن لەو سیاسەتە ھەڵەی دەوڵەت داری کە ئێوە دەی کەن،لەو جیاکاریەی دەی کەن لە نێوان ئەم شارو ئەوشار

نازکێشانی ئەم شار بەسەر ئەوشار،

ئەگەر بڕیارە بەو سیاسەتە ھەڵەی دەستان داوەتێ سەرەنجی سلێمانیەکان ڕاکێشن بۆلای خۆتان ئەوە ھەڵەن نەک یەک بست بەقەولی خۆت یەک سانتیمەتریش خەڵکە ھۆشیارەکەی سلێمانی ھەنگاو نانێن بۆلاتان،

ئەرێ گەلۆ با ھەورامی بڵێ پێمان ئەگەر بەڕاستی یەکێتی تیرۆرکارە دوێنێ بوو ئەوانەی ئەوان پەنجەی تۆمەتیان بۆ درێژ دەکەن لە ھەولێربوون،با دادگاو ھێزەکەی ھەورامی دەستگیری کردبان؟!

ھەورامی دەڵێ ئەگەر ئێمە نەباین و چاکسازیەکانمان نەبان ھەرێم بوونی نەدەما؟٢٤ کاژێر پێش ئەم شڕۆڤە شۆک ھێنەرەی ھەورامی سەدان خوێنکاری پایتەخت لەبەر نەبوونی ئاوی گەرم و گەرم کەرەوەو دەرماڵە ڕژابوونە سەر شەقام،

ئەگەر دەست بەرین بۆ برینەکانی ئەو شتەی بۆتە جێگەی شانازی ھەورامی لەھەزار لاوە کوتە گۆشتی گەنیو بەردەبێتەوە،

سلێمانی ئەو جەنگەڵ و جەھەنەمە نیە کە ھەورامی و ھاو ئاوازەکانی دەھۆڵێکی گەورەیان دژی تاو داوەتێ،

شەرمێکی گەورەیە ھەمووئاواتی ھاوحیزبیەکانی ھەورامی کەوتن و وێران بوونی خەڵکی قارەمان و شۆڕشگێڕو ڕۆشنفکری پارێزگای سلێمانی بێت،

بەڵێ  ھەورامی دەری خست زۆر دەمێکە و بەپلان لێدان و ئاڵۆزکردنی ئەو زۆنە کاری لەسەر کراوە،

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا