سودانی هۆشداری بە 10 پارێزگار دەدات و 100 رۆژ مۆڵەتیان دەداتێ‌

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، 100 ڕۆژ مۆڵەتی بە 10 پارێزگار داوە بۆ ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی كاركردنی پارێزگاكانیان.

توركی عەتبی، سەركردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، لە یەكەمین كۆبونەوەدا كە زیاتر لە هەفتەیەك لەمەوبەر محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ پارێزگارەكان ئەنجامیدا، سەرۆك وەزیران رایگەیاند، كە چیتر حكومەت چاو لە هیچ هەڵە و كارێكی نەرێنی ناپۆشێت.

وتیشی: یەكێك لەو خاڵە گرنگانەی كە سودانی باسی كرد ئەوەیە كە وادەی 100 ڕۆژی بە 10 پارێزگار داوە بۆ ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی كاركردن لە پارێزگاكانیان، بەتایبەتی لەگەڵ بونی خراپی ئەدای كارەكان و زۆری ژمارەی سكاڵاكان و هەندێكیان دۆسیەی دەستپاكیان لەسەرە.

ئەو سەركردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لەوەشكرد، لیژنەكانی هەڵسەنگاندن دەستیانكردوە بە سەردانیكردنی پارێزگاكان بۆ زانینی هەمو وردەكارییەكان، پێشبینیدەكرێت لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا بڕیاری بەخشین بۆ ژمارەیەك پارێزگار لە پۆستەكانیان دەربكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا