حكومەتی هەرێم وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر دادەمەزرێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم و كۆمپانیایەك گرێبەستی دامەزراندنی وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە واژۆ كرد.

ماڵپەڕی حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، لە مەراسیمێكدا كەمال محەمەد وەزیری كارەبا گرێبەستی دامەزراندنی وێستگەیەكی 25 مێگاواتی وزەی خۆری لە پارێزگای هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەری رێپێدراوی كۆمپانیای (پلوتۆ ئۆتۆ سایكڵ) واژۆ كرد.

ئەوەشهاتووە، وێستگەكە 25 مێگاوات كارەبا بە وزەی خۆر بەرهەم دێنێت و لەماوەی 90 رۆژدا دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت و وەزارەتی كارەبا دەیەوێت سێكتەرەكانی كارەبا گەشەپێ بدات بە تایبەتی سێكتەری بەر هەمهێنانی كارەبا لە رێگای وزەی خۆرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا