ئەم جۆرە چەرەسە یارمەتی دابەزینی کێش دەدات

پۆڵەتیک پرێس

زانایان چەندین توێژینەوەیان دەربارەی سوود و کاریگەرییەکانی چەرەساتەکان لەسەر تەندروستی ئەنجامداوە، توێژینەوەیەکی نوێ باس لەو جۆرە دەکات کە کاریگەری لەسەر دابەزاندنی کێش هەیە.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ بادەم یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، زانایان دەڵێن خواردنی 30 بۆ 50 گرام لە بادەم خواستی خواردن کەمدەکاتەوە و بەوشێوەیەش یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، توێژینەوەکە باس لەوەش دەکات بادەم دەتوانرێت لەجێی ژەمێکی سووک بخورێت کە ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتی تێداDە بەوشێوەیە جەستە کالۆری کەمتر دەستدەکەوێت و ڕێگری لە زیادبوونی کێش دەکات.

فوائد اللوز الصحية لا يمكن مقاومتها! | مجلة سيدتي

بەپێی ماڵپەڕی”زە سەن” پزیشک شرایا کارتەر جەختی کردەوە چەرەساتەکان دەتوانن خواستی خواردن ڕێکبخەن بەتایبەتی بادەم ڕۆڵێکی گرنگی لە کۆنتڕۆڵکردنی خواستی خواردندا هەیە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک