زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە خواردنی کاربۆهیدراتدا

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژنامەی”فرۆیندین”ی ئەڵمانی باسی لەوەکردووە کاربۆهیدرات بەشێکی گرنگە بۆ تەندروستی جەستە، وزەیەکەی زۆر بەجەستە دەبەخشێت بۆ ئەنجامدانی جوڵە و سەرنجی ڕۆژەکە.

دوورکەوتنەوە لە کاربۆهیدرات بەشێوەیەکی تەواو کارێکی ئەستەمە، چەنکە بەشێکی سەرەکی زۆربەی خواردنەکانە، لەگەڵ ئەوەی جەستە پێویستی پێیەتی بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردندا زیانی زۆر دەبێت وەک هەستکردنی بەردەوام بە هیلاکی و شەکەتی، هەروەها زیادبوونی کێش کە هۆکارە بۆ بەشێک لە نەخۆشییەکان.

9 طرق للحفاظ على توازن النظام الغذائي بعد رمضان

خواردنی کاربۆهیدرات دەبێتە هۆی لەناکاو بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن و دابەزینی ئەوەش هۆکارێکە بۆئەوەی هەست بە ماندوێتی بکەیت ئەو کاریگەرییە بەتایبەتی لەکاتی خاردنی کاربۆهیدراتی سادەدا ڕوودەدات کە هۆکارێکیشە بۆ برسێتی زۆر و تێکچوونی میزاج، پسپۆڕانی بواری خۆراک بەردەوام ڕێنمای دەدەن کاربۆهیدراتە ئاڵۆزەکان بخورێن کە لە خواردنەکانی وەک پەتاتەدا هەیە و لەجێی ئاردی سپیش دانەوێڵە تەواوەکان بەکاربهێنرێن، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە زیادەڕەوی لە خواردنیاندا نەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا