ئەم خواردنانە نابێت لە مایکرۆوەیڤدا گەرم بکرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی هەمووان حەز بە خواردنی گەرم دەکەن، لەوکاتەدا خێراترین ڕێگا بۆ گەرمکردنەوەی خواردنەلان بەکاردەهێنرێت کە مایکرۆوەیڤە، بەشێک لە زانایان ڕێنمایی دەدەن کە هەندێک لە خواردنەکان نابێت لە مایکرۆوەیڤدا گەرم بکرێنەوە چونکە زیانیان دەبێت بەپێی ماڵپەڕ”health”.

ئەم خواردنانە نابێت لە مایکرۆوەیڤدا گەرم بکرێنەوە:

-هێلکە
ئەگەر خواردنێک کە هێلکەی تێدایە لە مایکرۆوەیڤدا گەرم بکرێتەوە، لەوانەیە بەکتریای وەک سالمۆنێلا بەخێرای گەشە بکات و ببیتە هۆی ژەهراویبوون.

-پەتاتە
لەوانەیە گەرم کردنەوەی پەتاتە زیان بە تەندروستی بگەیەنێت، چونکە ژینگەی گەرم بۆ پەتاتە دەبێتە هۆی گەشەی جۆرێک لە بەکتریا کە هۆکارە بۆ ژەهراویبوون.

Чем бюджетная микроволновая печь отличается от дорогой | Микроволновые печи  | Блог | Клуб DNS

-مریشک
پێویستە لەسەر ئاگرێکی ناوەند بە غاز گەرم بکرێتەوە بۆئەوەی بەهێمنی هەموو بەکتریاکان لەناوبچن، ئەگەر لە مایکرۆوەیڤدا بەخێرای گەرم بکرێتەوە ئەو پڕۆتینەی ناوی دەگۆڕێت بۆ ماددەیەکی ژەهراوی کە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی گەدە.

-برنج
بەشێوەیەکی گشتی گەرم کردنەوەی برنج لەوانەیە مەترسیداربێت چونکە دەبێتە هۆی گەشەی بەکتریاکان کە هۆکارن بۆ نەخۆشییەکان، بەڵام ئەگەر ناچاریت نابێت ڕاستەوخۆ دوای دەرکردن لە بەفرگر گەرم بکرێتەوە بەڵکو دەبێت دابنرێت تا وەک پلەی گەرمی ئاسایی ژووری لێدێت و دواتر لەسەر غاز بەهێمنی گەرم بکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا