نێچیرڤان بارزانی و كونسوڵی نوێی هۆڵەندا جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و كونسوڵی نوێی ‏شانشینی هۆڵەندا، تاووتوێی بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵیان لەهەرێمی كوردستان كرد.

ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رۆژی یەكشەممە 4_12_2022 راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان، لە دیدارێكدا پیرۆزبایی لە یاكۆ بیرێندز كونسوڵی گشتیی نوێی ‏شانشینی هۆڵەندا ‎لە هەرێمی كوردستان كرد و ‏هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

نێچیرڤان بارزانی هەموو پشتگیرییەكی خۆی و ‏سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی دووپاتكردەوە.‏
هەردوولاش جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان و ‏بەرەوپێشبردنیان لە هەموو بوارەكاندا بەتایبەتی لە بواری كشتوكاڵدا كردەوە.

بۆ پشتگیریی و هاریكارییان لە هەرێمی كوردستان لە كاتی ‏شەڕی دژی داعش، نێچیرڤان بارزانی سوپاسگوزاری هەرێمی كوردستانی بۆ حكومەتی ‏هۆڵەندا دووپاتكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا