فوئاد حسێن: 18 هەزار پارچە شوێنەرواری دزراومان گەڕاندووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی عێراق لە شەشەمین كۆڕبەندی شارستانییەتە دێرینەكان رایگەیاند، عێراق توانیویەتی 18 هەزار پارچە شوێنەواری دزراو بگەڕێنێتەوە و وتیشی، جیهان رووبەڕووی ركابەرایەتیی گەورە دەبێتەوە كە لە سەروویانەوە بەهۆی جیاوازیی بەرژەوەندییەكانەوەیە.

رۆژی یەكشەممە 04-12-2022، لە بەغدای پایتەختی عێراق شەشەمین كۆڕبەندی شارستانییەتە دێرینەكان دەستیپێكرد، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: عێراق بە درێژایی سەردەمە جیاوازەكان رووبەڕووی پیلانێكی دزینی رێكخراو لە دزینی شوێنەوار و كەلەپوورەكەی كە تەنیا موڵكی عێراق نییە، بووەتەوە. جیهان قەبارەی ئەو تێكدان و بازرگانیكردنەی بینی كە داعش كردی، بۆیە ئێمە هەوڵی زۆرماندا بۆ گێڕانەوەی زیاتر لە 18 هەزار پارچە شوێنەواری كە بۆ سەردەمە جیاوازەكان دەگەڕێنەوە و ئەوەش بە هەوڵ و هاوكاریی دۆستان و نزیكەكانی عێراق ئەنجامدرا.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، زۆرینەی شارستانییەتەكانی عێراق رووبەڕووی هەڕەشەی جیاواز بوونەتەوە، تیرۆریش رۆڵی لە تێكدانی سیمبولە شارستانییەتەكان هەبووە، بەڵام ئەو كردە تیرۆریستییانە ناتوانن مێژووی عێراق بڕوشێنن و تێكبدەن.

فوئاد حسێن داوای لە وڵاتانی جیهان كرد هاوبەشی بكەن لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو كارانەی دەبنە هۆكاری تێكدانی شارستانییەتەكان و وتی، ركابەرایەتییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا پێویستی بە هاوئاهەنگیی زیاترە لە ئێمە لەگەڵ یەكدی.

كۆڕبەندی شارستانییەتە دێرینەكان رۆژی یەكشەممە بە بەشداریی (عێراق، چین، ئێران، یۆنان، ئیتالیا، مەكسیك، ئەرمینیا، پرۆلیڤیا و پیرۆ) لە بەغدا دەستی بە كارەكانی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا