پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی هەموو کەسێک هەوڵ دەدات بۆ پارێزگاریکرن لە تەندروستی سی بەتایبەتی لەدوای ڤایرۆسی کۆرۆناوە وەک دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و ژینگەی پیس، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە خواردنەکان بۆ تەندروستی سییەکان بەسوودن بەپێی ماڵپەڕ”ndtv”.
پێنج خواردن بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی سی:
-بیبەر
بەیەکێک لە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی ڤیتامین سی دادەنرێت و وەک دژەئۆکسانێکی بەهێز لەجەستەدا کاردەکات، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی سی هەیە و هەوکردنەکانی کەمدەکاتەوە.
-زەردەچەوە
تایبەتمەندی دژەئۆکسان و هەوکردنی هەیە و سوودێکی زۆری بۆ کردارەکانی سی هەیە.
-زەنجەبیل
پارێزگاری لە تەندروستی سی دەکات و هەوکردنەکانی کەمدەکاتەوە.
-گوێز
جگە لەوەی سوودی بۆ هەموو جەستە هەیە ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا3ی تێدایە وەک دژەهەوکردنەکان کاردەکات و هەوکردنەکانی سی کەمدەکاتەوە و یارمەتی باشتربوونی هەناسەدان دەدات.
-سیر
سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەهەوکردنەکانە ڕێگری لە دروستبوونی کێشەکانی سی دەکات.