فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا ئۆتۆمبیلێكی لە رۆژئاوای كوردستان بە ئامانج گرت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایدەگەیەنێت، لە شارۆچكەی عامودای سەر بە پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە توركی بووە و گوندی سنجەقی سەر بە شارۆچكەی عامودای بۆردوومانكردوە بەهۆیەوە كەسێك كوژراوە و چەند كەسێكی دیكەش بریندارن.

ئەوەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە وتارێكدا كە ئاراستەی لایەنگرانی پارتەكەی لە ویلایەتی شانلی ئورفای سەر سنووری سووریای كرد و جارێكی دیكە رەخنەی لە سیاسەتی پشتیوانی ئەمەریكا لە لایەنە كوردییەكانی باكووری سووریا گرت و رایگەیاند، توركیا سوورە لەسەر تەواوكردنی هێڵی ئەمنی لەسەر سنووری باشووری وڵاتەكەی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک