پۆڵەتیک پرێس
دروستبوونی ماسولکەکان پێویستی بە وەرزشی تایبەت هەیە لەژێر ڕێنمایی پسپۆڕ لەبواری وەرزش، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنەکان ڕۆڵی زۆریان لە دروستبوونیدا هەیە.
پێنج خواردن یارمەتی دروستبوونی ماسولکەکان دەدەن:
-ماسی سەلەمون
بەیەکێک لە خواردنە گرنگەکان بۆ دروستبوونی ماسولکەکان دادەنرێت، ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا3ی تێدایە و پارێزگاری لە سیستمی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات.
-ئاڤۆکادۆ
دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییەکان، ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانە بەهێزەکان کە بۆ کەسانی وەرزشی زۆر پێویستن، لەگەڵ ئەوەشدا کرداری هەرس ئاسانتر دەکات و سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانە.
-هێلکە
سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینە یارمەتی دروستبوونی ماسولکەکان دەدات، هەروەها ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ کەمدەکاتەوە و ڕۆڵێکی گرنگی لە گەشەی مێشک و بەهێزکردنی بیرەوەریدا هەیە.
-مریشک
چەوری کەم تێدایە و سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینە.
-پەتاتەی شیرین
سەرچاوەیەکی باشی کاربۆهیدراتە و نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن.