پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەمێک پێش ئێستا پەرلەمانتارانی عێراق متمانەیان بەخشی بە بەنگین ڕێکانی و نزار ئامێدی بۆ بوونە وەزیر لە کابینەی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی.
ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و متمانەی بەخشی بە بەنگین ڕێکانی وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق و نزار ئامێدی وەک وەزیری ژینگە.
لەدوای متمانەبەخشین بە وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و ژینگە، لە ئێستادا چوار وەزیری کورد لە کابینەی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانیدا هەن.