پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پێداچوونەوە بە هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بکرێت.
بەگوێرەی نوێترین بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، پێداچوونەوە بە هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی دەکرێت و ئەوانەی شایانی ئەو پاسپۆرتی نین لێیان وەردەگیرێتەوە.
ئەم بڕیارەی سودانی دوای ئەوە دێت، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کچە مۆدێلەکان پاسپۆرتی دیپلۆماسییان هەیە.