ڕوسیا مەرجەکانی بایدن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پوتن ڕەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی سەرۆکایەتی ڕوسیا مەرجەکانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکای ڕەتکردەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی وڵاتەکە.

لەوبارەیەوە دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی نوسینگەی سەرۆکایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند، “بایدن وتویەتی دانوستان ناکەین تا پوتن لە ئۆکرانیا نەچێتە دەرەوە، ئەم مەرجەش بەڕوونی لەلایەن مۆسکۆوە ڕەتدەکرێتەوە”.

پیسکۆڤ جەختی لەوەشکردەوە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا لە ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە.

باسی لەوەشکرد، پوتن هەمیشە و بە بەردەوامی کراوەیە بۆ دانوستانکردن لەپێناو بەرژەوەندییەکانی ڕوسیا.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممە جۆ بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، هیچ پلانێکی نییە بۆ پەیوەندیکردن بە پوتنەوە، جەختی لەوەش کردەوە، ئامادەیە دەست بە گفتوگۆکان بکاتەوە لەگەڵی بەو مەرجەی کۆتایی بە جەنگ لە ئۆکرانیا بهێنێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا