ڕووداوێکی هاتوچۆ لە هەولێر قوربانی لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر ڕێگەی هەولێر-قوشتەپە، ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و تاکسییەکدا ڕوویداوە و لە ئەنجامدا شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانیلەدەستداوە.

هاوکات لەگەڵ گیانلەدەستدانی ئەو شۆفێرە، پێنج کەسی دیکەش بەهۆی پێکدادانەکەوە بریندار بوون و بەشێک لە شایەتحاڵەکان باس لەوەدەکەن، بەشێک لە بریندارەکان تەندروستییان جێگیرنەبووە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

دوابەدوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا