شادی نەوازد: هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایانەی تایبەتن بە ژنان لە لایەن دادگای فیدراڵی مەترسیدارە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدرالیی عێراق، بڕیاریدا بە ڵوەشاندنەوەی ماددەی 18 لە یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2008 (یاسای هەمواری یاسای باری كەسێتیی ژمارە 188ی ساڵی 1959ی هەمواركراو) (ئەگەر هاوسەر (پیاو) ژنی دووەمی هێنا، ژنی یەكەم مافی هەیە داوای جیابوونەوە بكات. جێگری سەرۆكی لیژنەی داكۆكیكردن لە مافەكانی ئافرەت لە پەرلەمانی كوردستان هەڵوەشاندنەوەی ئەو ماددەیە بە پێشهاتێكی مەترسیدار ناودەبات و دەڵێت “هەڵوێستمان دەبێت”.

شادی نەوزاد، جێگری سەرۆكی لیژنەی داكۆكیكردن لە مافەكانی ئافرەت لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بڕیارێكی باش نیە و پێشهاتێكی مەترسیدارە، دەبێت هەڵوەستە بكەین لە ئاست بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، ئەوەی كە زیاتر نیگەرانی كردووین لە یەكەم هەوڵی دادگای فیدراڵیدا دەست بۆ ئەو كەیس و هەموارانە براوە كە پەیوەندییان بە ژن و ژیانی رۆژانەی ژنانەوە هەیە.

جێگری سەرۆكی لیژنەی داكۆكیكردن لە مافەكانی ئافرەت لە پەرلەمانی كوردستان وتی: ئێمە چاوەڕێمان دەكرد ئەو یاسایانە لە عێراق هەمواربكرێنەوە كە پەیوەندیدارن بە ژنانەوە، نەك ئەوەی چەند ساڵە لە هەرێمی كوردستان كراوە هەڵی بوەشێنێتەوە كە بەهیچ شێوەیەك لە بەرژەوەندی مافەكانی مرۆڤ نیە و پیًچەوانەی مافەكانی ژنان و مافەكانی مرۆڤە.

وتیشی: راستە سەرچاوەی یەكەمی دانانی یاساكان لە شەریعەتەوەیە بەپێی دەستووری عێراقی، بەڵام شەریعەت هیچ كات لەگەڵ ئەوەنابێت كەسێك لەگەڵ كەسێكی دیكە بە زۆر ژیان بكات و هیچ دەرچەیەكی نەبێت بۆ رزگاربوون لەو ژیانەی كە نایەوێت تیایدا بەردەوام بێت.

شادی نەوزاد ئاماژەی بەوەكرد، ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی لەرووی یاساییەوە پێشهاتێكی خراپە بۆ هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان، وە لە هەمانكاتدا بۆ مافی مرۆڤ و مافی ژنان پێشهاتێكی خراپە، بۆیە دەبێت لەسەر ئاستی سیاسیش هەڵوەستەی جدی لەسەر ئەم بابەتە هەبێت و هەرێمی كوردستان بەجدی لەسەر ئەم بڕیارە بێتە سەرخەت، ناكرێت دەست بۆ یاسا و هەمواری یاساكانی هەرێمی كوردستان ببرێت كە چەند قۆناغێك لەپێش یاساكانی عێراقەوەن.

روونیشیكردەوە، بڕیارەكە كاتێكی كەمە دەرچووە تائێستا كۆبوونەوەی خۆمان نەكردووە لەسەر بڕیارەكە، پێویستمان بەوەهەیە گفتوگۆ بكەین و بگەینە دەرەنجامێك كە چۆن بتوانین وەڵامی ئەو بڕیارە بدەینەوە و چۆن هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكەین، چونكە هێشتا كاتەكە زووە و ئێمەش وەكو لیژنەی داكۆكی لە مافی ئافرەتان پێویستمان بە گفتوگۆهەیە لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان و دامەزراوەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بۆ گەشتن بە دەرەنجامێك لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا