پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجە ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی 2023 ی عێراق ئاشكرادەكات و ئەوەش دەخاتەڕوو، پێویستە پێش دەستپێكردنی پشووی زستانەی پەرلەمان كە لە 15_12 ەوە دەست پێدەكات، پرۆژە یاسای بودجە بگاتە پەرلەمان.

جەمال كۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەبڕوامی من بەم نزیكانە حكومەت پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 رەوانەی پەرلەمان دەكات، چونكە پێویستە پێش 15ی كانوونی یەكەم لە پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمان بێت بەو پێیەی دوای ئەوە پەرلەمان دەچێتە پشووی زستانەوە.

جەمال كۆچەر لە بارەی پشكی هەرێمی كوردستان لەناو پرۆژە یاسای بودجە وتی : 900 ملیۆن بۆ ملیارێك دۆلار بۆ هەرێم دێت ئەگەر پشكی هەرێم بە 14% یان 13.9% دابنرێت وەكو ئەوەی وەزارەتی پلان دانانی عێراق دیاریكردووە، ئەگەر 17% ش بێت كە ئەوە داواكاری شاندی هەرێمە “هەرچەندە جێبەجێكردنی قورسە” ئەوا رەنگە مانگانە پشكی هەرێم لە ملیارێك دۆلار زیاتر بێت.

روونیشیكردەوە، پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە وەكو جاران گفتوگۆیەكی دوور و درێژناخایەنێت، چونكە بودجەكە خۆی رێژەیەكی زۆرە نەك وەكو ئەوەی 2021 كە كورتهێنان هەبوو، حكومەت لەژێر فشاردابوو، ئێستا كێشەی دارایی نیە، لەلایەكی دیكەش زۆرینەی پەرلەمانی بەشدارە لە كابینەكەی سودانی بە شیعە و سوننە و كردەوە، زۆرینەی سیاسی لە عێراق لە حكومەتن و هەمووشیان حەزدەكەن بەزوویی تێپەڕێنرێت، خاڵێكی دیكەش ئەوەیە لایەنەكانی زۆرینەی پەرلەمان رێككەوتنی پێشوەختەیان هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەت ئەو رێككەوتنە رێگە خۆشكەردەبێت بۆ لێكتێگەشتنی زیاتری فراكسیۆنەكان لە ناو پەرلەمان، بەمەش پرۆژە یاسای بودجە بەزوویی تێدەپەڕێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا