هەسەدە ئاماری 10 رۆژی هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەسەدە ڕایگەیاند، لە 10 ڕۆژی ڕابردووی هێرشەكانی توركیادا بۆ سەر باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، خوێندنگایەك، بنكەیەكی تەندروستی و دوو نەخۆشخانە بۆردوومان كراون، لە ئەنجامیشدا 13 هاوڵاتی و 20 شەڕڤان شەهید بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30_11_2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ئاماری 10 ڕۆژی ڕابردووی هێرشەكانی سوپای توركیای بۆ سەر باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاوكردەوە.

هەسەدە ڕایگەیاندووە: توركیا ڕۆژی 19 ی تشرینی دووەم بە فڕۆكەی جەنگیی هێرشەكانی بۆ سەر ناوچەكانی دێرك، دەربێسییە، ئەبو ڕاسێن، كۆبانێ و شەهبا دەستپێكرد، ماوەی 10 ڕۆژە هێرشەكان بەردەوامن و هەموو شارەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای گرتووەتەوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، كە لەو هێرشانەدا تائێستا 13 هاوڵاتی و 20 شەڕڤان شەهید بوون، هەروەها حەوت شەڕڤان و 14 هاوڵاتی، كە سیانیان منداڵ بوون، برینداربوون، هاوكات ئەندامێكی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆش شەهید بوو و دوو كەسی تریشیان برینداربوون.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەەكەی هەسەدە، توركیا بە بۆمبی فسفۆڕی شارۆچكەی شەرای عەفرینی بۆردوومان كردووە، خوێندنگایەكی لە گوندی كۆران-ی كۆبانێ، ناوەندێكی تەندروستیی لە قەرەمۆخێ و دوو نەخۆشخانەی بۆردوومان كردووە.

ئاماژەی بۆئەوەشكردووە، كە بەهۆی ئەو هێرشانەوە تائێستا235 خوێندنگە داخراون و لە 251 خوێندنگەش پشوو ڕاگەیاندراوە، بەو هۆیەوە 21 هەزار و 843 خوێندكار لە خوێندن بێبەش بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا