بەپێی راپرسییەك هەدەپە چارەنووسی هاوپەیمانێتییەكان لە توركیا یەكلا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی راپرسییەكی كۆمپانیای ئاسال – Asal بۆ توێژینەوەی سیاسی و راپرسییەكان لە توركیا، چارەنووسی هاوپەیمانیی جمهوور (ئاكپارتی-مەهەپە) و هاوپەیمانیی میللەت (جەهەپە و ئیی پارتی) لە دەستی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) دایە.

كۆمپانیای ئاسال ئەنجامی ئەو راپرسییەی بڵاوكردەوە، كە تایبەتە بە رێژەی دەنگی هاوپەیمانییەكانی هەڵبژاردن و لە رۆژانی 15-24ی تشرینی دووەمی 2022 بە بەشداری دوو هەزار و 500 كەس لە 26 پارێزگای باكووری كوردستان و توركیا كردوویەتی.

حەوت مانگ بەر لە هەڵبژاردنە گشتییەكانی توركیا، كە بڕیارە لە حوزەیرانی 2023 بكرێت، كۆمپانیای ئاسال لە بەشداربووانی راپرسییەكەی پرسی: ئەگەر ئەم یەكشەممەیە هەڵبژاردن بكرێت دەنگ بە كام پارتی سیاسی دەدەیت؟

رێژەی دەنگی پارتە سیاسییەكان بەر لە دابەشكردنی دەنگە خۆڵەمێشییەكان

پارتی داد و گەشەپێدان – (ئاكپارتی): 29.6٪

پارتی گەلی كۆماری – (جەهەپە): 19.1٪

ئیی پارتی: 8.8٪

پارتی دیموكراتی گەلان – (هەدەپە): 8.2٪

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە): 6.8٪

پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ: 1.1%

پارتی پێشكەوتن و دیموكراسی (دەڤا): 0.9٪

پارتی زەفەر: 0.8٪

پارتی سەعادەت: 0.6٪

پارتی ئایندە: 0.6٪

پارتی یەكێتیی گەورە: 0.5٪

پارتی مەملەكەت: 0.5٪

پارتەكانی دیكە: 1.0٪

بەپێی راپرسییەكە رێژەی دەنگی خۆڵەمێشی 10.3٪ بووە. لە كاتێكدا لە 6.3٪ی بەشداربووان رایانگەیاندووە كە دەنگ نادەن، 4.9٪ـیان وەڵامیان نەداوەتەوە.

رێژەی دەنگی پارتە سیاسییەكان دوای دابەشكردنی دەنگە خۆڵەمێشییەكان

پارتی داد و گەشەپێدان – (ئاكپارتی): 37.7٪

پارتی گەلی كۆماری – (جەهەپە): 24.4٪

ئیی پارتی : 11.2٪

پارتی دیموكراتی گەلان – (هەدەپە): 10.4٪

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە): 8.7٪

پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ: 1.4%

پارتی پێشكەوتن و دیموكراسی (دەڤا): 1.2٪

پارتی زەفەر: 1٪

پارتی سەعادەت: 0.8٪

پارتی ئایندە: 0.8٪

پارتی یەكێتی گەورە: 0.6٪

پارتی مەملەكەت: 0.6٪

پارتەكانی دیكە: 1.2٪

بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەكە رێژەی دەنگی هاوپەیمانیی جمهوور (ئاكپارتی – مەهەپە) 46.4٪ـە، هەروەها رێژەی دەنگی هاوپەیمانیی میللەت كە لە (جەهەپە، ئیی پارتی) پێكهاتووە 35.6٪ـە.

ئەنجامی راپرسییەكە دەریخستووە كە رێژەی دەنگی هاوپەیمانیی جمهوور (ئاكپارتی – مەهەپە – پارتی یەكێتیی گەورە) 47٪ـە، هەروەها رێژەی دەنگی مێزی شەش حیزبی كە لە (جەهەپە، ئیی پارتی، سەعادەت، دەڤا، ئایندە، پارتی دیموكرات) پێكهاتووە 38.4٪ ـە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا