هەسەدە كەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی فەرماندەیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، لە ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێكی زەمینی توركیا، داواش لە ڕووسیا دەكات، لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكە بێ هەڵوێست نەبێت.

نەورۆز ئەحمەد، ئەندامی فەرماندەیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، لەسەر هەڕەشەكانی توركیا لەسەر ڕۆژئاوای كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەتا ئێستا جموجۆڵێكی گەورە لەلایەن توركیاوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی نییە، بەڵام توركیا كاتێكی زۆری ناوێت بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ هێرشێكی لەو جۆرە.

وتیشی: هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەو هەڕەشانەی توركیا بە جدی وەردەگرن و ئامادەن وەڵامی هەر هێرشێك بدەنەوە.

باسی لەوەشكرد، ئەگەر بێت و توركیا هێرش بكات و ڕووسیا و ڕژێمی سوریا بێ دەنگ بن یان بكشێنەوە، ئەوا شێوازی پەیوەندییەكانمان لەگەڵیاندا دەگۆڕێت.

روونیشیكردەوە، هێرشی زەمینی توركیا دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی دانیشتوانی ناوچەكە و ئارامی و ئاسایش لە ناوچەكەدا نامێنن و پێنج ملیۆن كەس كە لەو ناوچانەدا دەژین دەكەونە دۆخێكی مەترسیدارەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا