ئاسیاسێڵ وادەی هەرزانكردنی نرخی كارتی مۆبایل ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، لە 1ی كانوونی یەكەمی 2022 ەوە كارتەكانی پڕكردنەوەی باڵانس بە بێ‌ باجی فرۆشتن دەفرۆشرێن.

لەبارەوە كۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند: خۆشحاڵین ئاگادارتان بكەین كە لە 1ی كانوونی یەكەمی 2022ەوە كارتەكانی پڕكردنەوەی باڵانس بەبێ باجی فرۆشتن كە 20%ــە دەفرۆشرێن.

لابردنی ئەم باجە دوای تاوتوێكردنی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دۆسیەی باجی دانراو لەسەر كارتەكانی پڕكردنەوەی مۆبایل و ئینتەرنێت بڕیاری لەسەر درا لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا رۆژی سێشەممە، ڕێكەوتی 22 تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2022 بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سوودانی، كە دەبێتە مایەی كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی بەشداربووان دوای ئەوەی ساڵی 2015 و لە كاتی جەنگەكانی ڕزگاركردن وبە هۆی خراپیی بارودۆخی ئابوورییەوە سەپێنرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا