بەوێنە..جۆرێک مارمێلکە لەشێوەی تیمساحدایە

پۆڵەتیک پرێس

مارمێلکەی میسری یان کلک دڕکاوی خشۆکێکە لە بیابان و چۆڵەوانیدا دەژی و شێوەکەی زۆر نزیکە لە شێوەی تیمساح بەتایبەتی کاتێک وەستاوە و بۆ خواردنی پشت بە ڕووەک و هەندێک جۆر لە مێرووەکان دەبەستێت، سەیر لەوەدایە بەدەگمەن ئاو دەخواتەوە، هەندێک لە زانایان دەڵێن ئەم ئاژەڵە سوودەکانی ئاو لەو خۆراکانەوە وەردەگرێت کە دەیخوات، بەدوەکانیش پێیان وایە خوێنەکەی لەبواری چارەسەرکردندا سوودی هەیە.

جەستەی کورتە و پەلی هەیە، هەر پەلێک پێنج پەنجەی هەیە، ڕەنگی جەستەی لەنێوان خۆڵەمێش و قاوەیدایە لەگەڵ هەندێک خاڵی ڕەنگ قاوەیی و زەرد لەسەر پشتی، شێوەی سەری سێگۆشەیی و پانە، کلکێکی درێژی هەیە بەڵام لە جەستەی کورتترە کاتێک هەست بە مەترسی دەکات بۆ لێدان بەکاریدەهێنێت.

Egyptian Spiny-tailed Lizard

بەشێوەیەکی گشتی نێرەکەی سەری گەورەترە لە مێینەکەی ڕەنگیشی ڕەشە، لە میسر، ئوردن، عێراق، سوریا، ئێران و سعودیە دەژی و لە باخچەی ئاژەڵاندا هەیە، بە چاوەکانی دەتوانێت ببینێت و هەستێکی زۆر بەهێزی بۆنکردنی لە لووتیدا هەیە، لەڕێگەی زمانیەوە هەست بە کاریگەرییەکانی گەرمی و تام دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا