پۆڵەتیک پرێس
یەکێک لە تایبەتترین مۆبایلەکانی مۆتۆرۆلا بۆ ئەمساڵ مۆتۆ جی82بوو کە تایبەتمەندیەکی زۆر و نرخێکی ڕکابەری هەیە.
مۆتۆ جی82 کێشەکەی 173 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 402 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن695 فایف جی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.