پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ بەمزوانە مۆبایلە نوێیەکەی دەخاتەڕوو کە بە تایبەتمەندیەکی زۆر دروستیدەکات.
گالاکسی ئەی 34 بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 205 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.8 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 387 مۆمە.
چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888 پڵەس فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+13+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5050 میلی ئەمپێرە.