بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەمار حەكیم جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە.

لەدیدارێكدا گۆڕانكارییە سیاسییەكان و هەوڵەكانی سەرخستنی پرۆژەی چاكسازی و پشتیوانی لایەنە سیاسییەكان بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانی حكومەت گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

لەدیدارەكەدا هەردوولا جەختیان لە یەكخستنی هەوڵەكان كردەوە لەپێناو دروستكردنی كۆدەنگی نیشتمانی بۆ چارەسەركردنی ریشەییانەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و پاراستنی مافەكانی گەلی كورد لە چوارچێوەی دەستووردا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتی بۆ تەبایی و یەكهەڵوێستی نێوان لایەنەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، ئامانجی ئێمە كاری پێكەوەیی و هەوڵدانە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بونیادنانی داهاتوویەكی پرشنگدار. ئەو بەرنامەیەش كە پێشكەشمان كردووە و خاڵەكانی لە كارنامەی حكومەتدا جێگیركراون، لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایەدایە كە خۆی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، یەكسانی و پارێزگاریكردن لە مافی هەموواندا خۆی دەبینێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا