هۆکارەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی سی

پۆڵەتیک پرێس

شاری پزیشکی فەهد پاشا ڕایگەیاند، شێرپەنجەی سی بەهۆی گەشەی خانە ناسروشتییەکان لە یەکێک لە سی یان هەردووکیان ڕوودەدات کە لەشێوەی وەرەمدا گەورەدەبێت.

باسی لە هۆکارە سەرەکییەکانی کرد کە بریتین لە، جگەرەکێشان. بەرکەوتن بە گازی ڕادۆن و ماددە شێرپەنجەییەکان، بۆماوەی خێزانی ئەمانە بە هۆکاری سەرەکی دادەنرێن و لەوانەیە چەندین هۆکاری دیکەش کاریگەریان لەسەر توشبوون بە شێرپەنجەی سی هەبێت.

جەختی لەوەشکردەوە دەتوانرێت بەم ڕێگایانە ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجەی سی بکرێت ئەوانیش، دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و ماددە شێرپەنجەییەکان، ئەنجامدانی وەرزش و پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا