سوودەکانی شوکولاتە بۆ منداڵ

پۆڵەتیک پرێس

شوکولاتە تەنها گەورەکان حەزیان لێنییە، بەڵکو منداڵ زیاتر لە گەورە خواستی خواردنی شوکولاتەیان هەیە، لە درەختی کاکاو دروستدەکرێت کە سەرچاوەیەکەی سەرەکی دژەئۆکسانە سروشتییەکانە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە و لە نەخۆشییەکان دەیپارێزێت.

بەپێی ڕۆژنامەی “فۆکس نیوز” شوکولاتە یارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی ڕێژەیەکی زیاتر لە هۆرمۆنی دڵخۆشی وادەکات بەردەوام هەست بەخۆشی بکەن، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ، خوێنبەر و مێشکی منداڵ هەیە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کە بۆ جەستەی منداڵ پێویستن، ڕۆژانە خواردنی دوو بۆح سێ پارچەی بچووک لە شوکولاتە منداڵ لە دوودڵی و دڵەڕاوکێی ڕزگاردەکات.

copy Shelling Voyage الكاكاو للاطفال to donate prevent Saturday

شوکولاتەی ڕەش یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، خوێنبەرەکان و جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پزیشکی منداڵ میلیسا ویک جەختی لەوەکردەوە وەک هەموو خواردنێکی دیکە ئەگەر زیادەڕەوی لەخواردنیدا بکرێت زیانی دەبێت بەتایبەتی بۆ منداڵ دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا