پۆڵەتیک پرێس
هونەرمەندێکی ئەمریکی پەنای برد بۆ ڕێگایەکی نوێ بۆ دروستکردنی کارە هونەرییەکانی، بە پشت بەستن بە بلیتەکانی میترۆی شاری نیویۆرک.
لەماوەی زیاتر لە 20 ساڵدا، تۆماس ماکین ئەو بلیتانەی کردە کارێکی هونەری سەرنجڕاکێش، ماکین کارتی میترۆی بەکارهێنا لەگەڵ کەلوپەلەکانی دیکە کە دۆزراونەتەوە وەک دەستکێش و کارتی بازرگانی.
مقەستی بچووکی بۆ بڕین و ڕێکخستنی کارتە پلاستیکیە باریکەکان بەکاردەهێنا بۆئەوەی بیانگۆڕێت بۆ ئۆتۆمبێلی زەردی کرێ، دروستکردنی دیمەنە سەرنجڕاکێشرکەی شاری نیویۆرک و بینا بچووککراوەکان، ماکین دەستیکرد بە دروستکردنی ئەو هونەرە دوای ئەوەی بینیتی پۆستەرێک لەوێستگەی شەمەندەفەرەکە ڕیکلامی بۆکراوە وەک ڕێگایەکی نوێ بۆ پارەدانی گەشتەکان.