ئەردۆغان بەرهەمهێنانی جۆرێکی نوێی فڕۆکەی بەیرەقدار ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، لەکۆتایی ساڵی 2023 وڵاتەکەی دەست بە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەری “بەیرەقدار کیزیلما” دەکات.

میدیای تورکی بڵاویکردەوە، ئەردۆغان وتویەتی، “لە کۆتایی ساڵی 2023 دەست بە دروستکردنی هەنگاو بە هەنگاوی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەر لە جۆری بەیرەقدار کیزیلما دەکەن”.

بۆ یەکەم جار نمونەی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە مانگی ئابی ڕابردوو لە چوارچێوەی پێشانگای “تێکنۆفێست”ی تورکی بۆ تەکنەلۆجیای فڕۆکەوانی نمایشکرا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک