پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەولود یاقوت، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر ڕایگەیاند، وڵاتەکەی چاوەڕێی نەهێشتنی ڕێکخراوە “تیرۆرسییەکان”ە لەناو خاکی عێراق.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ، مەولود یاقوت باسی لەوەکرد، کەشی سەقامگیر و ئاشتییانە بۆ تورکیا گرنگە لە عێراق و وتیشی، “پەیوەندی مێژوویی و کلتوری قوڵ لەنێوان تورکیا و عێراقدا هەیە کە بە یەکێک لە وڵاتە گرنگەکانی ناوچەکە دادەنرێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی، “تورکیا چاوەڕێی نەهێشتنی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانی وەک پەکەکەیە لەسەر خاکی عێراق”.
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوا تورکیا و هەرێمی کوردستانیش مەولود یاقوت ئەوەی خستەڕوو، “پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەولێر لە دۆخێکی باشدایە و فرەڕەهەندە، کە لایەنی بازرگانی بەشێکی گرنگی پەیوەندییەکانمان پێکدەهێنێت”.