پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی ئامارێکی کەشناسی سلێمانی، ئەو بارانەی لەماوەی ڕابردوودا لە سلێمانی باریوە، دوو هێندەی ئەو بڕە بارانە بووە کە لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا باریوە.
ئەمڕۆ شەممە کەشناسی سلێمانی ئاشکرای کرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 28 ملم باران لە شاری سلێمانی باریوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا کۆی گشتی ئەو بارانەی باریوە 71.5 ملمە، لەکاتێکدا پارساڵ ڕێژەکەی 35.7 ملم بووە.