پەرلەمانتارێکی عێراق: سەختە لەم وەرزەی یاساداناندا پڕۆژەیاسای بودجە بگاتە پەرلەمان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەسەن ئەسەدی، ئەندام پەرلەمانی عێراق بەدووری دەزانێت لەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەماندا ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 بگاتە پەرلەمان.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان حەسەن ئەسەدی ڕایگەیاند، تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە ئەرکێکی زۆر سەختە. جەختی لەوەش کردەوە بەدوری دەزانێت لەم وەرزەی یاساداناندا ڕەشنوسی پڕۆژەیاساکە بگاتە دەست پەرلەمان.

وتیشی، ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای 2023 لە وەزارەتی دارایی خوێندنەوەی بۆ کراوە، بەڵام تا ئەم ساتە پشانی ئەنجومەنی وەزیران نەدراوە، کە ئەو ئەرکی گەیاندنی پڕۆژەیاساکەی لەسەرە بۆ پەرلەمان.

جەختی لەوەش کردەوە، هەر پڕۆژەیاسایەك کە لەم کاتەدا دەنێردرێتە پەرلەمان، دوادەخرێت بۆ وەرزی داهاتووی یاسادانان، چونکە پەرلەمان کاتی تەواوەتی لەبەردەستدا نییە و خەریکە وەرزی دووەمی یاسادانان کۆتایی دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا