پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک ڕاگەیاند، بریندارێکی دیکەی تەقینەوەکەی دهۆک گیانیلەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بریندارەکە ناوی محەمەد مەحمود بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە، بەمەش بووە حەوتەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی تەقینەوەکەوە.
شەوی دووشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2022، تانکی غازی سەمونخانەیەک لە شاری دهۆک تەقییەوە و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و زیاد لە 30 کەسیش بریندار بوون.