پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کە لەماڵی مام جەلال تاڵەبانی لە هاوینەهەواری دوکان بەڕێوەچوو، نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند.
پۆڵەتیک پرێس ئەوەشی زانیوە، پێشوەختە بافڵ جەلال تاڵەبانی بانگهێشتنامەی بۆ هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم ناردووە تا ئامادەی کۆبوونەوەکە ببن.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە گفتوگۆکردن لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێم و دۆخی سیاسی ئێستای ناوچەکە و پەیوەندی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم.