نرخی نەوت بەردەوام روو لە دابەزین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەمەش نرخەكەی بەراورد بە رۆژی چوارشەممە 43 سەنت دابەزیوە، بەمەش نرخی نەوت بەردەوام بوو لە دابەزینەكانی ئەم هەفتەیەی خۆی.

نرخی نەوتی برێنت بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 43 سەنت دابەزی و بە 84 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. هەروەها هەر بەرمیلێك نەوتی سووكی تێكساسی ئەمریكاش 35 سەنت دابەزی و بە 77 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە نیگەرانییەكان لەسەر كەمبوونەوەی نەوت لە بازاڕدا كاڵ بوونەتەوە، هەروەها وڵاتانی ئەندام لە گروپی حەوت وڵاتی پیشەسازی جیهان سەرقاڵی دانانی ئاستێكی دیاریكراون بۆ نرخی ئەو نەوتەی رووسیا كە رێگەی پێدەدرێت لە بازاڕدا بخرێتەڕوو.

یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت بۆ زیادبوونی قەبارەی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا دەگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا