توركیا كامپی هۆل بۆردومان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا كامپی هۆلیان لە ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كرد، كە خێزانەكانی داعشی تێدایە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هاوار نیوز، كەمێك پێش ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی كامپی هۆلیان كردووە، كە خێزانەكانی داعشی تێدا زیندانیكراوە.

ئاژانسەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای هێرشەكەی توركیا، بەشێك لە خێزانەكانی داعش لە كامپەكە هەڵهاتوون و لەئێستادا هێزە ئەمنییەكان سەرقاڵی دۆزینەوە و دەستگیركردنی ئەو هەڵهاتووانەن.

لە سەرەتای هێرشەكانی سەر ناوچەكەوە، توركیا زۆرترین شوێنی زیندانیانی داعشی كردووەتە ئامانج، هەروەها ناوچەكانی دەوروبەری زیندانەكانی داعشی لە قامیشلۆ بۆردوومان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا