رووسیا پێویستە رێگە بە هێرشی توركیا بۆ سەر باكووری سووریا نەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوار شەممە 23_11_2022، ئەلیكسەندەر لاڤێرنتییڤ-ی نێردەی تایبەتی روسیا بۆ كاروباری سوریا رایگەیاند، ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی توركیا دەبێتە هۆی تێكچوونی گەورەی رەوشی سوریاو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی، ناكرێت رێگا بەهەنگاوێكی لەو شێوەیە بدرێت.

ئەم قسانەی لاڤێرنتییڤ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هات لە پاش كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی نۆزدەیەمی ئەستانای تایبەت بە سوریا لە پایتەختی كازاخستنان و وتی: بە هیواین توركیا قسەكانمان بە هەند وەربگرێت و بۆ راگرتنی كردە سەربازییەكانی لە باكووری سوریا، هەروەها بە هیواین دەسەڵاتدارانی كورد چارەسەری حەكیمانە بگرنە بەر لە بارەی پێویستی مامەڵە كردن لە گەڵ حكومەتی سوریا.

ئەوەشی ئاشكراكرد، هاوڕانیین لە گەڵ توركیادا سەبارەت بەوەی كە هەموو كورد لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا تیرۆرستن.
ماوەی چەند رۆژێكە توركیا هێرش دەكاتە سەر ناوچەیەكی فراوان لە باكوورو باكووری رۆژهەڵاتی سوریا، لە ئاكامدا دەیان قوربانی لێكەوتۆتەوەو ژێرخانی ناوچەكەش وێران بووە‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا