بەڤیدیۆ..هۆکاری ئەنجامدانی جامی جیهانی لە قەتەر لەم وەرزەدا ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕی کەش و هەوا خالید ئەلزەعاق ئاشکرای کرد بۆچی قەتەر لەکۆتایی مانگی تشرینی دووەم تا ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەم میوانداری جامی جیهانی دەکات.

بەشێوەیەکی گشتی لەسەرەتایی دامەزراندنی جامی جیهانی لەمانگەکانی ئایار، حوزەیران و تەموزدا ئەنجام دراوە، “زەعاق” وتی: ئایار، حوزەیران و تەموز ئەمانە ئەو کاتانەن کە جامی جیهانی لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە 92 ساڵ پێش ئێستا لەساڵی 1930ەوە تێیدا بەڕێوەدەچێت.

لە ڤیدیۆیەکدا ڕوونیکردەوە کە ئەمساڵ جامی جیهانی لەکۆتای مانگی تشرینی دووەم بۆ ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەم وەک یەکەم خولی مێژوو لەوماوەیەدا ئەنجام دەدرێت، چونکە قەتەر وڵاتێکە لە مانگەکانی ئایار، حوزەیران و تەموز پلەی گەرمی زۆر بەرزی هەیە و ڕکابەری وڵاتانی جیهان دەکات لە گەرمترین پلەدا، ئەوەشی خستەڕوو لەم کاتەدا وڵاتانی کەنداو ساردترین پلەی گەرمییان لەجیهاندا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا