هۆشداری لەبارەی دروستبوونی لافاو لە هەرێمی کوردستان دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان هۆشداری لەبارەی دروستبوونی لافاو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەدات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان  لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەگەری بارانی بەهێز و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە رووبار و چۆمەکان هەیە”.

وتیشی، “بۆیە تکا لە هاووڵاتیان و خاوەن دەزگا و شوێنەکانی نزیک رووبار و چۆم و سەرچاوە ئاوییەکان دەکەین، ئامادەسازی پێویست وەربگرن و خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان دوور بخەنەوە لەو ناوچانە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هاوکات داوا لەو گوند و ئاواییانە دەکەین کە رووبار،  باراناو یان ئاوی ئـاوەڕۆی شارەکان بە نزیکیاندا دەڕوات بەتایبەتی دەوروبەری هەولێر و شارە گەورەکان تکایە ئاگاداربن و مەترسی لافاو بەهەند وەربگرن”.

هاوکات داواشی لە بەرگری شارستانی  و شارەوانییەکان کرد لەیەکەم سەعاتەکانی پێنج شەممەوە لەوپەڕی ئامادە باشیدابن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا