سامسۆنگ تابێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ تابە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەمدەهێنێت.

سامسۆنگ گالاکسی تاب ئەی سێڤن کێشەکەی 477 گرامە، شاشەکەی لەجۆری تی ئێف تی ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 10.4 ئینج و دیقەی2000/1200 پێکسڵ، چارەسەرکەری یونیسۆک یو ئێم ئێس512 تی 618 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52 ئێم پی تووی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە سێ یان چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 32 یان 64 گێگابایتە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 7040 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا